ئاگر لە گۆڕەپانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر کەوتەوە

11-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 


ئاگرێک لە شوێنی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەولێرە کەوتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت، نزیکەی 15 ماتۆڕسکیل سووتاون و نەگەیشتووەتە ئۆتۆمبێلەکان.
 
گۆڕەپانەکە لەسەر شەقامی هەولێر کەرکووکە و شوێنی پێشووی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەولێرە؛ ئاگرەکە نزیک کاژێر 06:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ 11-06-2024 کەوتووەتەوە.
 
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: دوای سێ خولەک لە رووداوەکە تیمیان گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە.
 
 
هاوکات لە شوێنی رووداوەکەوە شاخەوان سەعید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، لە گۆڕەپانەکەدا ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل هەبوون و 15 ماتۆڕسکیل سووتاون و ئاگر بە ئۆتۆمبێلەکان نەگەیشتووە.
 
بە گوتەی شاخەوان سەعید، تیمەکانیان دوای گەیشتنیان، بە 11 خوولەک ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە و زیانی گیانیی نەبووە.
 

 

لەبارەی هۆکاری رووداوەکەشەوە گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر گوتی، لە گۆڕەپانەکەدا ئامێری کۆسەرە و لەحیمکردن بۆ دروستکردنی خاڵێکی چاودێریی پاسەوانی کاری پێکراوە و بووە بەهۆی ئاگرەکە و هەبوونی پووشیش لە گۆڕەپانەکەدا ئاگرەکەی فراوانتر کردووە.
 
بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ رووداو، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 407 ئاگر لە سنوورەکە کەوتوونەتەوە، بەهۆیانەوە 19 کەس گیانیان لەدەستداوە و 58 کەسیش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.