کوردستان
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سەرۆکی ئیمارات دەکات بۆ ئەو خزمەتە پزیشکییەی پێشکێشی کەریم شنگالی کراوە.
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "ئەوپەڕی سوپاس و پێ‌زانین"ی خۆی ئاراستەی سەرۆکی ئیمارات، دیوان و نووسینگەکەی دەکات بۆ ئەو گرنگیپێدان و چاودێرییەی لە ماوەی وەرگرتنی چارەسەر، پێشکێش بە کەریم شنگالییان کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "خوالێخۆشبوو لە ماوەی مانەوەیدا لە نەخۆشخانە، خزمه‌تێكى پزيشكيى زۆر باش و مامه‌ڵه‌يه‌كى مرۆيى و جوامێرانه‌ى باڵاى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى پێشكه‌ش كرا و هه‌موو هه‌وڵێكيان دا بۆ ئه‌وه‌ى باش‌ترين چاودێری پێ ببه‌خشرێت كه مايه‌ى سوپاس و پێزانينى زۆرى ئێمه‌يه".
دوێنێ سێشەممە، کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی پێشووی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کەریم شنگالی لە ئیمارات لەژێر چاودێریی پزیشکی دا بوو. هەر لەوێش گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و کەسوکارەکەی، لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە تەرمی کەریم شنگالی کرا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆک و بەرپرسانی ئیمارات دەکات بۆ "هەڵوێستى به‌رزى برایەتييان بە ئه‌ركى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تەرمی خوالێخۆشبوو (کەریم شنگالی) بۆ نيشتمان کە نيشانه‌يه‌كى راستەقینەی پەیوەندیى پته‌و و گيانى برایەتيی نێوان گەلی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراته به سەرکردایەتی و گەلى هه‌ردوولاوه. ئەم هەڵوێستە مرۆيى و جوامێرييه‌ى ئه‌وان به‌زر هه‌ڵده‌سه‌نگێنين و بۆ هه‌ميشه به مايه‌ى پێ‌زانین و سوپاسگوزاريی گەل و سەرکردایەتیی كوردستان ده‌مێنێته‌وه".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "سوپاسگوزارى و پێزانينى خۆمان بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌ى ئيمارات دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌گشتى پێشكه‌ش به عێراق بە هه‌رێمى كوردستانەوە، ده‌كات. ئه‌و پشتيوانييه ڕاستگۆيه‌ى كه پته‌ويى په‌يوه‌نديى دۆستايه‌تى و برايه‌تيى نێوانيان ده‌رده‌خات".
دەقی پەیامەکە:
بە ناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش به جه‌نابى سه‌رۆك شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دیوان و نووسينگه‌ی بەڕێزيان ده‌كه‌م، بۆ ئەو گرنگيپێدان و چاودێرييه تایبەتەی ئه‌م دوايييه له ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ريدا له ئه‌بوزه‌بى، پێشكه‌ش به خوالێخۆشبوو کەریم شه‌نگالى کرا.
خوالێخۆشبوو لە ماوەی مانەوەیدا لە نەخۆشخانە، خزمه‌تێكى پزيشكيى زۆر باش و مامه‌ڵه‌يه‌كى مرۆيى و جوامێرانه‌ى باڵاى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى پێشكه‌ش كرا و هه‌موو هه‌وڵێكيان دا بۆ ئه‌وه‌ى باش‌ترين چاودێریى پێ ببه‌خشرێت كه مايه‌ى سوپاس و پێزانينى زۆرى ئێمه‌يه.
هەروەها ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانينم پێشكه‌شيان ده‌كه‌م بۆ هەڵوێستى به‌رزى برایەتييان بە ئه‌ركى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تەرمی خوالێخۆشبوو بۆ نيشتمان کە نيشانه‌يه‌كى ڕاستەقینەی پەیوەندیى پته‌و و گيانى برایەتيی نێوان گەلی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراته به سەرکردایەتی و گەلى هه‌ردوولاوه. ئەم هەڵوێستە مرۆيى و جوامێرييه‌ى ئه‌وان به‌زر هه‌ڵده‌سه‌نگێنين و بۆ هه‌ميشه به مايه‌ى پێ‌زانین و سوپاسگوزاريی گەل و سەرکردایەتیی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا سوپاسگوزارى و پێزانينى خۆمان بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌ى ئيمارات دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌گشتى پێشكه‌ش به عێراق بە هه‌رێمى كوردستانەوە، ده‌كات. ئه‌و پشتيوانييه ڕاستگۆيه‌ى كه پته‌ويى په‌يوه‌نديى دۆستايه‌تى و برايه‌تيى نێوانيان ده‌رده‌خات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/6/11
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ