کچێک بە "تۆمەتی بێڕێزیکردن بە پۆلیس" لە دهۆک دەستگیرکرا

11-06-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا گرتەڤیدیۆیێکی کچێکی دهۆک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە. پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، هەندێک قسەی نەشیاوی کردووە و ئەمڕۆ دەستگیریان کرد.
 
رۆژی چوارشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2025، هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو کچەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە نەخۆشخانە بێڕێزی بە پۆلیس کرد، ئەمڕۆ بە مادەی دووی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیرکرا."
 
ئەو کچە چەند رۆژێک لەمەوبەر سەردانی نەخۆشێکی لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک کرد و لەگەڵ خۆی مەنجەڵێک دۆڵمەی بردبوو بۆ ئەوەی بیباتە ژوورەوە. بەپێی رێنماییەکان، نابێت خواردن ببرێتە نێو نەخۆشخانە.
 
پۆلیس رێگری لەو کچە کردبوو و نەیهێشتبوو خواردنەکە بباتە ژوورەوە؛ دوایی ئەو کچە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "دەمویست مەنجەڵی دۆڵمەکە بەسەری ئەو پۆلیسەدا بکێشم."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.