وەزارەتی ئەوقاف: سبەی 714 حاجی خەڵکی سلێمانی دەگەڕێنەوە

11-06-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، سبەی یەکەم کاروانی حاجییانی خەڵکی پارێزگای سلێمانی بە 35 پاس لە مەککەوە دەردەچن و دەگەڕێنەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2025، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. یەکەم کاروانی حاجییانی خەڵکی سلێمانی کە ژمارەیان 714 کەسە بە 35 پاس دەگەڕێنەوە."
 
ئەو حاجییانەی لە رێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە نزیکەی 40 کاژێریان پێدەچێت. بە گوتەی نەبەز ئیسماعیل: "13ـی مانگ, دووەم و دوایین کاروانی حاجییان بە رێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە کە 953 حاجیی خەڵکی هەولێر و دهۆکن."
 
بەگوێرەی ئەو گوتەبێژە، "14ـی مانگیش گەڕانەوەی حاجییان بە رێگەی ئاسمانی دەستپێدەکات. پێنج گەشتی حاجییانی خەڵکی سلێمانی، دهۆک، هەولێر لەو رۆژەدا دەکرێن؛ گەشتەکان تاوەکو 20ـی مانگ بەردەوام دەبن."
 
ئەم ساڵ ئەوانەی بە رێگەی وشکانی بۆ رێوڕەسمەکانی حەج چوونەتە سعودیە، هەزار و 667 هاونیشتمانی بوون و ئەوانەشی بە گەشتی ئاسمان چوون سێ هەزار و 490 کەس بوون.
 
 16ـی ئایار، یەکەم کاروانی زیارەتکارانی رێوڕەسمەکانی حەج لە هەرێمی کوردستانەوە بە رێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوت و یەکەم گەشتی ئاسمانییش 19ـی هەمان مانگ بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کرێکارانە لە کارگەیەکدا خنکاون

لە ئیسفەهان 9 کرێکار بە گاز خنکان

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیسفەهان رایدەگەیێنێت، لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو پارێزگایە 9 کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.