لە هەرێمی کوردستان پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و دەگاتە 45 پلەی سیلیزی

11-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە هەولێر و دهۆک دەگاتە 41 پلەی سلیزی و لە گەرمیانیش 45 پلە. کەشناسێک دەڵێت، ئەوەی هەیە یەکەم شەپۆلی گەرمای ئەم ساڵە و هەینی بەرزتر دەبێتەوە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. ئەگەری نمەبارانێکی کەم لەدوای نیوەڕۆدا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان هەیە."
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە، کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با بۆ زیاتر لە 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا زیاد دەکات.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەم شەپۆلە دەبێتە یەکەم بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرما لە ئەم ساڵدا، کە رۆژی هەینی بەرزتر دەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە 47 پلەی سیلیزی، هەولێریش 45 پلە تۆمار دەکات."
 
ئەو کەشناسە پێشبینیی کرد، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تاوەکو سێشەممە بەردەوام بێت و دواتر کەمێک دابەزێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما "کەمێک" بەرز دەبێتەوە، سبەینێش بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41  پلەی سیلیزی
کەرکووک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
سۆران: 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

پلەی گەرما نزیکە لە نیو پلەی کوڵان؛ پێویستت بەم رێنوێنییانە دەبێت
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.