لە گەرمیان 8 کەس بە تۆمەتی بردنی ملیۆنان دۆلاری خەڵک دەستگیرکران

11-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی چەند نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاند، پۆلیس دەڵێت، 8 کەس لە خاوەن نووسینگەکان دەستگیر کراون.
 
کۆتایی مانگی رابردوو، تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوی کردەوە، دوو نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە کەلار مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاندووە، ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلاری ژمارەیەک هاونیشتمانییان لایە.
 
عەقید عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی حوزەیران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ژمارەی نووسینگەکان بوون بە سێ، کە لە قەزای کەلار و ناحیەی رزگارین لە گەرمیان."
 
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتی، بە تۆمەتی بردنی پارە و لەسەر سکاڵای خەڵک، 8 کەس لە خاوەنەکانی ئەو نووسینگانەی ئاڵوگۆڕی دراو، کە مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاندووە، دەستگیرکراون.
 
لەبارەی رێژەی ئەو پارەیەی لای خاوەن نووسینگەکانە و هی خەڵکە، عەقید عەلی گوتی، "رێژەی پارەکە دیارە، بەڵام لەبەر رێکاری لێکۆڵینەوە ناتوانین ئاشکرای بکەین، چونکە دۆسیەکەیان لە دادگە لە لێکۆڵینەوەدایە."
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو نووسینگانە خاوەنەکانیان لەو کەسانە بوون کە نێودارن لە ناوچەکەدا.
 
هاونیشتمانییەکی ئاگادار لە دۆسیەکە ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، "بە وردی پارەکان دیارنین، بەڵام یەکێک لە نووسینگەکان بەناوی (ك) زۆر بەنێوبانگە و دەنگۆی بردنی 10 ملیۆن دۆلاری خەڵکی لەسەرە."
 
تاوەکو ئەمڕۆ هۆکاری مایەپووچبوونەکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام ئەوانەی پارەیان لای نووسینگەکانە و بۆ رووداو قسەیان کردووە دەڵێن، پێیان گوتراوە گوایە پارەکە "بازرگانیی ئاڵتوونی پێ کراوە و بەشێکیشی لە بازاڕی فۆڕ ئێکسدا لەدەستدراوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.