تەرمی پارێزەرێک لە ماڵەکەی خۆی لە هەولێر دۆزرایەوە

11-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

تەرمی پارێزەرێک لە گەڕەکی منارەی چۆلی لە شاری هەولێر دۆزرایەوە. کەسێكی نزیکی دەڵێت، "بە دەمانچە خۆی کوشتووە".

نزیک کاژێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی تەممووزی 2023، لە گەڕەکی منارەی چۆلی لە شاری هەولێر تەرمی پارێزەرێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە؛ کەسێکی نزیکی ئەو پارێزەرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکانی دادپزیشکی هەولێر، پارێزەرەکە گولـلەیەکی دەمانچەی بە چاوی خۆیەوە ناوە".
 
ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی ئەوەی خۆی چووەتە سەر تەرمەکە، پێشبینی دەکات 24 کاژێر بەسەر مردنی پارێزەرەکەدا تێپەڕی بێت.
 
پارێزەرەکە ناوی عیزەت عەبدولڕەزاقە و تەمەنی لەنێوان 33 بۆ 35 ساڵدایە؛ جگە لە کاری پارێزەرایەتی، دووکانی فرۆشتنی پێداویستییە کارەباییەکانی هەبووە.
 
ئەو پارێزەرە هاوژینی نییە و لەکاتی رووداوەکەدا بە تەنیا لە ماڵەوە بووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، پارێزەرەکە برازای چالاکی موهەندیسە، کە لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان بریکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانە.
 
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.