سەرچاوەیەک بۆ رووداو: بڕیاری دەستبەکاربوون بۆ 430 کەسی نوێ لە لیوای 20ـی هاوبەش دەرچوو

11-07-2024
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق بە رووداوی گوت، دوای تەواوبوونی رێوشوێن و گۆڕانکارییەکان لە لیوای 20ـی هاوبەش، بڕیاری دەستبەکاربوونی 430 کەسی نوێ لەو لیوایەدا دەرچووە.
 
ئەو سەرچاوەیە بە رووداوی راگەیاند، رۆژی 15 تاوەکو 20ـی ئەم مانگە لە دیالە لە سەربازگەی کرکوش پشکنینی تەندروستیی گشتی بۆ ئەو 430 کەسە نوێیە دەکرێت و پاشان دەستبەکار دەبن.
 
لیوای 20ـی هاوبەش کە ئێستا کراوە بە لیوای 2ـی هاوبەش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دروستکراوە و سەر بە وەزارەتی بەرگرییە؛ لەو ناوچە و شوێنانە دەستبەکار دەبن کە لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە بووە بە بۆشایی ئەمنی لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.
 
لیوای 20ـی هاوبەش زیاتر لە سێ هەزار و 700 پێشمەرگە لەخۆدەگرێت و مووچە و پڕچەککردنیان لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق دەبێت.
 
مانگی ئابی ساڵی 2021، وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنە رێککەوتن لەبارەی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ئەوەی لەو ناوچانە بڵاوبکرێنەوە، کە بۆشایین لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و چەکدارانی داعش سوودیان لێوەردەگرن بۆ هێرشکردن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".