لە پیرانشار منداڵێکی دوو ساڵان کەوتە نێو رووبارێک و خنکا

11-07-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ کەوتە نێو رووباری پردانان لە شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان و خنکا.
 
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە دوانیوەڕۆی (چوارشەممە، 10-7-2024) بووە و خێزانێک کە بەمەبەستی خۆفێنککردنەوە چووبوونە سەیرانگەی پردانان، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵیان بە ناوی شێروان فەرخوندە دەکەوێتە نێو رووباری پردانان و دەخنکێت.
 
لوقمان بازیانی، بەڕپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی تەندروستیی پیرانشار رایگەیاند، دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە، دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنیان بۆ شوێنی رووداوەکە ناردووە.
 
بە گوتەی لوقمان بازیانی، تیمی فریاکەوتن منداڵەکەیان لە نێو رووبارەکە دەرهێناوە و هەوڵی گەڕاندنەوەی هەناسەیان بۆ دا، بەڵام هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوو و منداڵەکە گیانی لەدەستدا.
 
رووباری پردانان دەکەوێتە نێوان شاری پیرانشار و شارۆچکەی میراوەی سەر بە شاری سەردەشت و یەکێک لە شوێنە گەشتیارەکانی ناوچەکە، کە لە وەرزی گەرما و هاویندا، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار رووی تێدەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە