زەنگی مەترسیی تایبەت بە کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی ئیستەنبووڵ لێدرا

11-08-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، زەنگی مەترسیی تایبەت بە کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی پارێزگاکە لێدەدات. 
 
رۆژی 30ـی تەممووزی 2023، تێکڕای ئاستی ئاوی بەنداوەکانی ئیستەنبووڵ 37.77٪ بوو؛ ئەمڕۆ هەینی، 11ـی ئابی 2023، رێژەکە بۆ 34.54٪ دابەزی.
 
سەرۆکایەتیی فەرمانگەی کاروباری ئاو و بەنداوەکانی ئیستەنبووڵ İSKİ دەڵێت، بڕی ئاوی نێو بەنداوەکانی دیوی ئاسیای شارەکە زیاترە لە بڕی ئاوی نێو بەنداوەکانی دیوی ئەوروپای پارێزگاکە. 
 
بەنداوی ئۆمەرلی بە 67.85٪ زۆرترین بڕی ئاو لەخۆدەگرێت، ئەوە لە کاتێکدایە ئاستی ئاوی هەمان بەنداو لە رۆژی 30ـی تەممووزدا 70.15٪ بوو؛ هەروەها کەمترین بڕی ئاو لە بەنداوی پابوچدەرە-یە کە 4.6٪ـە و ئاستی ئاوی ئەو بەنداوەش لە 30ـی تەممووزدا 4.9٪ بوو. 
 
ئەو ئامارە لە کاتێکدایە، لە نیسانی ساڵی 2022دا لە کۆی 10 بەنداوەکەی ئیستەنبووڵ، شەشیان تەواو پڕ ببوون و ئەوەشی کەمترین ئاوی تێدا بوو 60.73٪ بوو. ئیستەنبووڵ خاوەنی 10 بەنداوە و ئاستی پڕبوونی رێژەی ئاوی نێو بەنداوەکانی بەمشێوەیەیە:
 
- بەنداوی ئۆمەرلی؛ 67.85٪
- بەنداوی داڕڵک؛ 50.01٪
- بەنداوی ئیسترانجالار؛ 32.71٪ 
- بەنداوی ئێلمالی؛ 25.01٪
- بەنداوی تەرکۆس؛ 20.74٪ 
- بەنداوی سازڵیدەرە؛ 18.39٪  
- بەنداوی عەلی بەی؛ 16.31٪
- بەنداوی بویوک چەکمەجە؛ 15.02٪
- بەنداوی کازاندەرە؛ 8.14٪
- بەنداوی پابوچدەرە؛ 4.6٪
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.