رووداو دیجیتاڵ
ناوی قوتابییە یەکەمەکانی کەرکووک بڵاوکرایەوە. بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە شارەکە دەڵێت، دوو قوتابیی کورد لە ئاستی پارێزگاکە بە هەموو بەشەکانەوە لە یەکەمەکانن.
رۆژی هەینی، 11ـی ئابی 2023، پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەگوێرەی ئەو ناوانەی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکانەوە وەرمانگرتووە، لە یەکەمەکانی پارێزگای کەرکووکدا دوو قوتابیی کورد هەن".
ئەو دوو قوتابییە کوردەی بەرزترین نمرەیان بەدەستهێناوە هەریەکە لە سامان محەممەد رەزا، لە ئامادەیی رۆشنبیری و سانا محەممەد ئەحمەد لە ئامادەیی هۆزانی کچانن و هەریەکەیان 696ـی بەدەستهێناوە. پەروین فاتیح گوتی، "نمرەی ئەو دوو قوتابییە دەبێتە 99.43 بۆ هەموو وانەکان. هیچ کەسێک لە خوێندنی عەرەبیش لەو نمرەیە بەرزتری نەهێناوە، بەڵام هەمان نمرە لە خوێندنی عەرەبیش هەیە".
بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ناوی یەکەم تاوەکو سێیەمەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بەمشێوەیەی خوارەوە خستەڕوو:
یەکەمەکان زانستی- زیندەیی
1- سامان محەممەد رەزا لە ئامادەیی رۆشنبیری بە کۆنمرەی (696)
2- سانا محەممەد ئەحمەد لە ئامادەیی هۆزانی کچان بە کۆنمرەی(696)
3- فاتمە دڵشاد فەهاد لە ئامادەیی سۆلاڤ بە کۆنمرەی (695)
4- بەناز قانع حوسێن لە ئامادەیی شنە بە کۆنمرەی (694)
یەکەمەکان زانستی - پراکتیکی
1- ئالان کاوێز ئەحمەد لە ئامادەیی قازی محەممەد بە کۆنمرەی (676)
2- شوان حوسێن شوکر لە ئامادەیی کوردستان بە کۆنمرەی (649)
3- مەحموود ئەحمەد جەلیل لە ئامادەیی کوردستان بە کۆنمرەی (609)
یەکەمەکانی وێژەیی
1- ئیڤان دڵگەش تەیفوور لە ئامادەیی هەورامان بە کۆنمرەی (670)
2- سۆزیار سەردار محەممەد لە ئامادەیی ژاڵە بە کۆنمرەی (666)
3- شازادە یوسف عەبدوڵڵا لە ئامادەیی میناخان بە کۆنمرەی (667)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ