دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: ژن و پیاوێک دەستگیرکران لە دیالە منداڵێکیان کوشتبوو

11-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) رایگەیاند، ژن و پیاوێکیان لە چەمچەماڵ دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارن بە کوشتنی منداڵێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە پارێزگای دیالە.
 
راگەیێندراوەکە ئەمڕۆ 11ـی ئاب بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، 07ـی ئەم مانگە لەلایەن هەواڵگریی عێراقەوە ئاگادار کراونەتەوە کە تۆمەتبارانی کوشتنی منداڵەکە بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵاتوون و ئەوانیش لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە: "تۆمەتبارەکان ژن و مێردێکی بەخێوکەری منداڵەکەن و لەلایەن ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشەوە شەوی 10ی ئاب لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون".
 
دۆسیەی تۆمەتبارەکان لە هەواڵگرییەوە دراوەتە ئاسایشی هەرێمی کوردستان. عەمید هەیسەم سەلمان، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە لای ئێمە تۆمار نەکراوە".
 
تۆمەتبارەکەن بە گوێرەی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، هەردوو تۆمەتبارەکە رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە