تۆڕی هاوپەیمانیی 19: مانگی رابردوو زۆرترین گردبوونەوە و ناڕەزایی لە هەولێر کراوە

11-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی هاوپەیمانیی 19 رایگەیاند، مانگی تەممووز 60 چالاکی ناڕەزایی لە هەرێمی کوردستان کراوە، زۆرینەیان لە هەولێر بووە پاشان سلێمانی و ناوچەکانی دیکە.

بە گوێرەی راگەیێندراوی تۆڕەکە، کە رۆژی دووشەممە، 11ـی ئابی 2025 بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی ناڕەزاییەکانەوە "هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستداوە، کەسێک رفێندراوە و 7 کەسیش دەستگیرکراون".
 
شایی ئاسۆ، رێکخەری تۆڕی هاوپەیمانیی 19 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە هاونیشتمانییەک بوو لە سنووری وەرتێ، دەستگیرکراوەکانیش دانیشتووی ناوچە جیاکانی دیکەن".
 
بە گوێرەی تۆڕەکە، ژمارەی ناڕەزاییەکان بەپێی شارەکان بەم شێوەیە بوون: هەولێر 26، سلێمانی 25، دهۆک 3، هەڵەبجە 1، ئیدارەی راپەرین 3، ئیدارەی سۆران 1 ئیدارەی گەرمیان 1.
 
شایی ئاسۆ دەڵێت: "26 چالاکی بۆ خزمەتگوزاری کراون، 13یان بۆ داواکردنی مووچە بووە، سێیان داوای دامەزراندنیان کردووە و 18ی دیکەیان جۆراوجۆر بوون".
 
بە گوێرەی ئاماری تۆڕەکە، مانگی تەممووز بەراورد بە مانگی حوزەیران ناڕەزییەکان زیادیان کردووە، بە جۆرێک لە مانگی شەشدا 32 چالاکی ناڕەزایی بەڕێوەچووە، کە 18 لە سلێمانی بووە، هەشت لە هەولێر، یەک هەڵەبجە، یەک ئیدارەی راپەڕین و چوار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بووە.
 
بە گوێرەی پێناسەی خۆیان، "‎تۆڕی 19 لەلایەن كۆمەڵێك رێكخراو و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤەوە دامەزراوە، (سەنتەری میترۆ) سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرەنسیپەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكانی دیکەی تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەكە".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە