لە لوڕستان کارەبای 59 فەرمانگە و دامەزراوەی حکومی بڕدرا

11-08-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا، 59 فەرمانگە و دامەزراوەی حکومی لە پارێزگاکە سزادراون و کارەبایان لەسەر بڕدراوە.
 
رۆژی دووشەممە،11ی ئابی 2025، شێرزاد جەمشیدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا 59 فەرمانگە و دامەزراوەی حکومی بەهۆی زیاد بەکارهێنانی کارەبا سزادراون و کارەبایان لەسەر بڕدراوە.
 
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای لوڕستان دەڵێت، پێوێستە  فەرمانگە حکومییەکان 20٪ کەمتر لە پار کارەبا بەکاربهێنن و لە کاتی کۆتاییهاتنی دەوام ئەو بڕە بگاتە 60٪.
 
شێرزاد جەمشیدی گوتی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا، چاودێریکردن و بەدواداچوونی تیمەکانیان بەردەوام دەبێت.
 
جەمشیدی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بەکارهێنانی کارەبا کەمتر بکەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن کارەبای پێویست بۆ هەموو هاوبەشەکان لە شار و گوندەکانی سنووری لوڕستان دابین بکەن.
 
هۆشداریش دەداتە ئەو هاوبەشانەی کارەبای زیاتر لە پێویست بەکاردەهێنن و دەڵێت، رێکاری جیدی لە بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە دەگرنەبەر و ئەو هاوبەشانە سزادەدرێن.
 
سەرەتای ئەم ساڵ، عەباس عەلی ‌ئابادی، وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، "ناهاوسەنگیی زۆر لە کەرتی وزەی وڵاتەکەیدا هەیە و بەم زووانە ناتوانن کێشەکە چارەسەر بکەن"؛ جەختیشی کردەوە، پێشبینی دەکەن "کورتهێنانی کارەبا بۆ 25 هەزار مێگاوات بەرزبێتەوە."
 
ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە هاوینی ساڵی 2024ـەوە تووشی کێشەیەکی گەورەی کورتهێنانی گاز و کارەبا بوون و حکومەت ناچار بووە رۆژانە چەندین کاژێر کارەبا لەسەر ماڵان و کارگەکان ببڕێت.
 
بەشێکی بەرپرسانی ئێران، هۆکاری سەرەکیی کێشەکە بۆ بەکارهێنانی زیادی کارەبا لەلایەن خەڵک و فەرمانگەکانی ئەو وڵاتەوە دەگەڕێننەوە، بۆیە بەردەوام داوای هاوکاری لە خەڵک دەکەن، بەڵام بەشێکی دیکەش دان بەوەدا دەنێن لەم ساڵانەی دواییدا حکومەت وەبەرهێنانی پێویستی لە کەرتی وزەدا نەکردووە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.