سەلڤی: لە نێوان میت، عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ چۆڵکردنی کەمپی مەخموور دەکرێت

11-08-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژنامەڤانێکی نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، میکانیزمێک لە نێوان عێراق، تورکیا و هەرێمی کوردستان بۆ چۆڵکردنی کەمپی مەخموور دانراوە، دەشڵێت، چۆڵکردنی کەمپەکە یەکێکە لە ئامانجەکانی پرۆسەی چارەسەری.
 
عەبدولقادر سەلڤی، لە گۆشەیەکیدا بۆ رۆژنامەی حورییەت نووسیویەتی، لە عێراق میکانیزمێکی سێقۆڵی دانراوە کە لە دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکدێت. ئەو میکانیزمە ئامادەکاری دەستیپێکردووە بۆ چۆڵکردنی کەمپی مەخموور، کە لە ساڵی 1998 بۆ پەنابەرانی کوردی باکووری کوردستان دروستکراوە.
 
ئەو رۆژنامەڤانە هەروەها باسی لەوەش کردووە، ئامانجی تورکیا لە پرۆسەی چارەسەریدا ''چۆڵکردنی کەمپی مەخموور و چەکدانانی پەکەکەیە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە''.
 
ئەو گوتانەی سەلڤی لە کاتێکدایە، میدیای نزیک لە پەکەکە رۆژی 8ی ئەم مانگە بڵاویکردەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، پەیامێکی بۆ دانیشتووانی کەمپی مەخموور ناردووە و تێیدا پێیگوتوون، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چارەسەری ''دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆتان''.
 
کەمپی مەخموور لە ساڵی 1998 لە بناری چیای قەرەچووخ لە رۆژهەڵاتی مەخموور بۆ پەنابەرانی کوردی باکووری کوردستان دروستکرا. کەمپەکە لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای مەخموورە لە پارێزگای نەینەوا.
 
1ی تشرینی یەکەمی پار، هەنگاوێک لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ پرۆسەی چارەسەری نرا. 
 
بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان 27ی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پارتەکەی کرد کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.
 
پەکەکە لە 5-7ی ئایاری ئەم ساڵ، 12یەمین کۆنگرەی خۆی بەست و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا.
 
رۆژی 11ی تەممووزی ئەم ساڵ 30 گەریلای پەکەکە لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە ناوچەی سوورداشی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی سیمبوولی و وەک ''نیازپاکییەک'' چەکەکانیان سووتاند.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سناپچات

راپرسییەک: لە کوردستان سناپچات زۆرترین بەکارهێنەری هەیە و هەڕەشە باوترین جۆری تووندوتیژیی ئەلیکترۆنییە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ئەنجامی نوێترین راپرسیی ساڵی 2025ی لەبارەی "تووندوتیژیی ئەلیکترۆنی" بڵاوکردەوە. دەرەنجامەکان دەریدەخەن هۆشیاریی یاسایی لاوازە و زۆرینەی بەشداربووان لەبری یاسا، پەنا بۆ "بلۆککردن"ی هەژماری کەسانی هەڕەشەکەر دەبەن