رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێت، لە سنووری گوندی "پریس"ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و لە ئەنجامدا 8 کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئابی 2025 موقەدەم ئەحمەد حەمەئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەڵەبجە بە رووداوی گوت، "لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری گوندی (پریس)ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، 8 کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران."
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و 7 سەرنشینی دیکە کە لەنێو هەمان ئۆتۆمبێل بوون، لە هانەژاڵەوە گەڕاونەتەوە بۆ گوندی پریس، شوێنەکە لێژ بووە و شۆفێرەکە ئۆتۆمبێلەکەی بە بەربەستێکدا کێشاوە، بەو هۆیەشەوە وەرگەڕاوە. دوو لە بریندارەکان، برینەکەیان سەختە.
هاتووچۆی هەڵەبجە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئۆتۆمبێلەکە جۆری مارسیدسی قەمەرەیە و بەهۆی ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە، ئۆتۆمبێلەکە لەدەستی شۆفێر وەرگەڕاوە."
موقەدەم ئەحمەد حەمەئەمین گوتی، "بریندارەکان 8 کەسن؛ چوار منداڵ، دوو ژن و دوو پیاو، بە مەبەستی چارەسەر گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە."
دەشڵێت، "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لە لایەن تیمی هاتووچۆ و پۆلیسی هەڵەبجەوە دەستیپێکردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ