کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق: لەمەودوا ناتوانرێت لۆگۆی تۆیۆتا بێ مۆڵەتى کۆمپانیاکەمان بەکاربهێندرێت

11-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
کارمەندێکی کۆمپانیای تۆیۆتا
کارمەندێکی کۆمپانیای تۆیۆتا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى بازرگانیى عێراق بە نووسراوى فەرمى دەستەى گشتیى گومرگى فیدراڵیى ئاگادار کردووەتەوە، دەبێت هاوردەکارانى ئۆتۆمبێلەکانى جۆرى (تۆیۆتا، لێگزس و هینۆ) رەزامەندیى لایەنى پەیوەندیدار وەربگرن کە رێگەپێدراوى بەکارهێنانى ئەو لۆگۆیانەیە. سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق دەڵێت، "خاوەن دووکان و کۆمپانیاکان ناتوانن بێ مۆڵەت لۆگۆی تۆیۆتا بەکاربهێنن، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت مۆڵەتی فەرمی لە کۆمپانیای دایک وەربگرن."
 
نووسراوەکەى وەزارەتى بازرگانى لە 24ی تەممووزی 2025 ئاراستەى دەستەى گشتیى گومرگ کراوە، 27ی تەممووز هەمان نووسراو لە رێگەى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بەغداوە نێردراوە بۆ سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆئەوەى بەگوێرەى رێنوێنییە کارپێکراوەکان مامەڵەى لەگەڵدا بکرێت.
 
11ی ئابی 2025 سەردار حوسێن بیبانی، سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ نووسراوێکی فەرمیمان لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە پێگەیشتووە، لەسەر ئەوەی کێن ئەوانەی مافی بەکارهێنانی لۆگۆی کۆمپانیای تۆیۆتایان هەیە. لە نووسراوەکەدا هاتووە، تەنیا ئەوانەی لە کۆمپانیای دایک (بریکاری سەرەکیی تۆیۆتا) مۆڵەتیان هەیە، دەتوانن بەکاریبهێنن."
 
بە گوتەی سەردار حوسێن بیبانی، ئەم بڕیارە دوو رۆژە لە هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت، هیچ شوێن و کۆمپانیایەک ناتوانن بەبێ مۆڵەت ئەم لۆگۆیە بەکاربهێنن، دوای ئەوەی کەسی خوازیار هەموو ئەو مەرج و ئەرکانەی جێبەجێکرد کە کواڵێتیی کۆنترۆڵی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دیاری کردوون، گرێبەست لەگەڵ بریکاری سەرەکیی تۆیۆتا دەکات و مۆڵەت وەردەگرێت."
 
کۆمپانیاى تۆیۆتا لە عێراق و هەرێمى کوردستان 6 بریکاری سەرەکى و رێگەپێدراوى هەیە، کە دەتوانن ئۆتۆمبێلە بەرهەمهێندراوەکانى ئەو  کۆمپانیایە بفرۆشن.
 
بە گوتەی سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا، 6 بریکاری سەرەکیی تۆیۆتا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن:
 
کۆمپانیای ساس بۆ خزمەتگوزاریی ئۆتۆمبێل (هەرێمی کوردستان)
 
کۆمپانیای جیهان مۆتۆرز (هەرێمی کوردستان)
 
کۆمپانیای ئەلبەر (عێراق)
 
کۆمپانیای بەعاج (عێراق)
 
کۆمپانیای ئەلعیملاق ئەلئەحمەر (عێراق)
 
کۆمپانیای دارولموبدیع (عێراق)
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.