کەشناسی پێشبینی دەکات نمەباران ببارێت

11-09-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن نمەباران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما داببەزێت و لە چەند ناوچەیەکی شاخاویشدا ئەگەری نمەباران هەیە.  
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2023) لە راگەیێندراوێکدا کەشوهەوای سبەی (سێشەممە) بەمشێوەیە خستەڕوو، "ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت؛ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان لە دوای نیوەڕۆدا هەیە."
 
کەشناسی رایگەیاندووە، دابەزینی پلەی گەرما بەردەوام دەبێت و سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ، یەک بۆ دوو پلەی دیکە دادەبەزێت.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی پلەی گه‌رما به‌ نزمی و جێگری ده‌مێنێته‌وه‌ و كه‌شێكی فێنكی ده‌بێت؛ خێرایی با لە کاژێرێکدا 25 کیلۆمەتر دەبێت، ئەگەری نمەبارانیش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك هەیە."
 
محەممەد کەمال ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی چوارشەممە پلەی گەرما پلەیەک بەرزدەێتەوە؛ هەروەها ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەیە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر؛ 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 33 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 35 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 23 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 33  پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 40 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە