رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی شۆڕشی ئەیلوولدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بووه بنه‌ماى يه‌كه‌مين دانپێدانانى فه‌رمى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا و بناخه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له 63ـه‌مين ساڵيادى شۆڕشى ئه‌يلوولدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بارزانيى نه‌مر، رابه‌رى شۆڕش و ته‌واوى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه هێز و ده‌ست و بازووى شۆڕش بوون و به پێزانين و شكۆدارييه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شۆڕشى ئه‌يلوول "شۆڕشى هه‌موو گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو پێكهاته‌كانيه‌وه،" ئاماژەی بەوەش کردووە، "بووه كرۆكى بير و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و شكۆى هه‌موو كوردستانييان و ئيراده‌ى پۆڵايينى گه‌لى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و داگيركارى."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، "شۆڕش ده‌نگى زوڵاڵى ئازاديخوازان و دۆزى ره‌واى گه‌ل و نيشتمانێك بوو كه له‌پێناو ئازاديدا هه‌موو قوربانييه‌كى به‌خشى. بووه بنه‌ماى يه‌كه‌مين دانپێدانانى فه‌رمى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا و بناخه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "ده‌ست به پره‌نسيپ و به‌ها باڵاكانى شۆڕشه‌وه ده‌گرين له خه‌بات و تێكۆشان و كۆڵنه‌دان له‌پێناو ئازادى و ديموكراسيدا و به ئومێد و گه‌شبينييه‌وه تا گه‌يشتن به سه‌ركه‌وتن و به‌ديهێنانى خه‌ونى شه‌هيدان، به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر، به‌رده‌وام ده‌بين."
لە 11ی ئه‌یلوولی 1961 سوپای عێراق بۆردوومانی ده‌ربه‌ندی بازیان، دۆڵی خه‌له‌كان و سنووری دهۆكی کرد، له به‌رامبه‌ردا له 19ی ئه‌یلوولی 1961 مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە فەرمی بڕیاریدا بەرەنگاری سوپای عێراق ببنەوە و، بەو هۆیەوە شۆڕشی ئه‌یلوول به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا بارزانی دژی حكومه‌تی كۆماری عێراق لە مانگی ئەیلوولی 1961 له باشووری كوردستان هه‌ڵگیرسا و تاوەکو ساڵی 1975 و رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر، به‌رده‌وامبوو.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له 63ـه‌مين ساڵيادى شۆڕشى ئه‌يلوولدا:
له (63)هه‌مين ساڵيادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوولدا، بارزانيى نه‌مر، رابه‌رى شۆڕش و ته‌واوى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه هێز و ده‌ست و بازووى شۆڕش بوون و به پێزانين و شكۆدارييه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه. دروود بۆ گيانى پاكيان، سڵاو له هه‌موو خه‌باتگێڕانى ئه‌و رۆژگاره سه‌خته كه هێشتا له ژياندان. هيواى ته‌مه‌ندرێژى و سه‌لامه‌تييان بۆ ده‌خوازين.
شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول كه شۆڕشى هه‌موو گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو پێكهاته‌كانيه‌وه، بووه كرۆكى بير و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و شكۆى هه‌موو كوردستانييان و ئيراده‌ى پۆڵايينى گه‌لى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و داگيركارى. شۆڕش ده‌نگى زوڵاڵى ئازاديخوازان و دۆزى ره‌واى گه‌ل و نيشتمانێك بوو كه له‌پێناو ئازاديدا هه‌موو قوربانييه‌كى به‌خشى. بووه بنه‌ماى يه‌كه‌مين دانپێدانانى فه‌رمى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا و بناغه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى.
له كاتێكدا به شانازييه‌وه ئه‌م ياده پيرۆزه ده‌كه‌ينه‌وه، جه‌خت له ئيراده‌ى پته‌وى گه‌لى كوردستان بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه ده‌ستوورييه‌كانى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانيدا ده‌كه‌ينه‌وه. ده‌ست به پره‌نسيپ و به‌ها باڵاكانى شۆڕشه‌وه ده‌گرين له خه‌بات و تێكۆشان و كۆڵنه‌دان له‌پێناو ئازادى و ديموكراسيدا و به ئومێد و گه‌شبينييه‌وه تا گه‌يشتن به سه‌ركه‌وتن و به‌ديهێنانى خه‌ونى شه‌هيدان، به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر، به‌رده‌وام ده‌بين.
به‌رز و شكۆدار بێت يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول، سڵاو له يادى شه‌هيدانى كوردستان و دروود بۆ گيانى پاكيان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئه‌يلوولى 2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ