رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له ئيدوارد ئه‌لگرێن، راوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك پله‌دارانى سه‌ربازى، پێكهاتبوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه و ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له‌داهاتووی ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد."

هاريكارى و په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كۆنسووڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ