نێچیرڤان بارزانی: چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکانی عێراق جێبەجێكردنی سیستمی فیدراڵییه

11-10-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه کرد و رایگەیاند، چارەسەری بنەڕەتیی كێشەكانی عێراق و سەقامگیریی سیاسی و ئابووری، "چەسپاندن و جێبەجێكردنی دروستی سیستمی فیدراڵییه‌."
 
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-10-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەو وڵاتە كرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا، "دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا" گفتوگۆیان لەسەر کرا.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە كە "چارەسەری بنەڕەتیی كێشەكانی عێراق بە گشتی و سەقامگیریی سیاسی و ئابووریی عێراق، چەسپاندن و جێبەجێكردنی دروستی سیستمی فیدراڵییه‌ و شاندی میوانیش هاوڕای به‌ڕێزیان بوو." 

 

 
شاندەکەی ئەمریکا "پشتگیریی خۆیان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە بەتایبەت لە چارەسەری كێشە سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان هەردوولا و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەمریكی تا لە عێراق و هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن، دووپات كردەوە."
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وەکو لە راگەیێندراوەکەیشدا هاتووە، لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، گفتوگۆ کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە