مامۆستایەکی زمانی کوردی لە بۆکان بە بەندکران سزا درا

11-10-2024
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سووسەن حەسەنزادە، مامۆستای زمانی کوردی لە شاری بۆکان لە دادگەی ئەو شارە بە سێ مانگ بەندکردن سزا درا.
 
دادگەی بۆکان بە تۆمەتی بانگەشەکردن دژی دەسەڵاتی ئێران سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەر ئەو مامۆستایەی زمانی کوردیدا سەپاندووە.
 
سووسەن حەسەنزادە مانگی ئایاری 2024 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای نزیکەی مانگێک بە کەفالەت ئازاد کرا تاوەکو کاتی دادگایی. 
 
بەپێی بڕیاری دادگەی بۆکان، حەسەنزادە دەتوانێت لە ماوەی 20 رۆژدا تانە لە بڕیارەکە بدات و داوا بکات پێداچوونەوە بە سزادانەکەیدا بکرێت.
 
سووسەن حەسەنزادە چەندین ساڵە بەشێوەی خۆبەخش لەنێو شار و گوندەکانی بۆکان خەڵک و بەتایبەت ژنان، منداڵان و نەوجەوانان فێری خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی دەکات. جگە لە بۆکان، لە مهاباد و سەقزیش چەند کۆرسی فێرکردنی زمانی کوردی بەڕێوەبردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی رێگەی هامڵتۆن

بەرگریی شارستانیی سۆران: ئەگەر زۆر پێویست نەبوو رێگەی گەلیی عەلی بەگ و هامڵتۆن بەکارمەهێنن

پێشبینی دەکرێت لە سبەیەوە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستان بگرێتەوە. بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، پێوستە هاووڵاتییان لەو رێگەیانەی مەترسیی داڕمان و لافاویان لەسەرە دووربکەونەوە و ئەگەر زۆر پێویست نەبوو رێگەی گەلیی عەلی بەگ و هامڵتۆن بەکارنەهێنن.