بەردی بناخەی شەقامێکی 60 مەتری لە هەولێر دانرا

11-10-2025
پەیمان محەممەد
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، 25٪ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بوون.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، 25٪ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بوون.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هەولێر بەردی بناخەی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 60 مەتری دانرا. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، پێشتر 25٪ـی کارەکانی تەواو کراوە و بە کەمتر لە 15 مانگ دەخرێتە خزمەت خەڵکەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 11-10-2025، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 60 مەتری لەنێوان شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری دانرا.
 
دوای دانانی بەردی بناخەکە، ئومێد خوشناو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: ''ئەو شەقامە ستراتیژییە، سەرەڕای ئەوەی دوو شەقامی خێرای 150مەتری و 120 مەتری پێکەوە دەبەستێتەوە، بەشێکی زۆر لە قەرەباڵخیی رێگەی هەولێر- پیرمام، هەولێر- شەقڵاوە و رێگەی بەحرکە کەم دەکاتەوە.''
 
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، شەقامەکە دەبێتە بەشێکی گرنگ لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی ئازادیی نوێ، ئارام 1، ئارام 2، ئارام 3 و ئایندە کە کەوتوونەتە ئەو ناوچەیە.
 
درێژیی پڕۆژەکە پێنج کیلۆمەترە و بەگوتەی ئومێد خۆشناو، بە گوژمەی 36 ملیار و 300 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ دەکرێت.
 
ماوەی 15 مانگ بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە دانراوە. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، ''دانانی بەردی بناخەکەی بە واتای ئەوە نییە کە ئەمڕۆ تێیدا دەستبەکار دەبن، بەڵکو تاوەکو ئێستا 25٪ـی کارەکانی تەواوکراون.''
 
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی داوە، زووتر لە وادەی دیاریکراوی خۆی پڕۆژەکە تەواو بکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە