رووداو دتجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری شاری بانەی پارێزگای سنە 10 کەس برینداربوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگاکە دەڵێ، سەرجەمیان بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.
رووداوەکە ئەمڕۆ شەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە سەر رێگەی بانە- یوحەسەن روویدا.
بابەک هودائی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە رایگەیاند، رووداوەکە لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێک بووە.
بابەک هودائی گوتی، "هەموو بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی بانە و برینی بەشێکیان سەختە".
بابەک هودائی ئاماژەی بەوەشکرد، لە 3-10-2025 تاوەکو 10-10-2025، 383 رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای سنە روویانداوە و 443 کەس بریندار بوون.
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ