رووداو دیجیتاڵ
زۆرینەی دانیشتووانی گوندی قانزالییە لە شاری ساینقەڵای پارێزگای ورمێ جووتیارن. خاکی بەپیت و کەشوهەوای گونجاو، گوندەکەی کردووەتە شوێنێکی لەبار بۆ چاندنی کوولەکە.
کوولەکەی زەرد لە وەرزی پاییزدا کۆدەکرێتەوە کە بەشێکی بۆ وەرزی زستان هەڵدەگیرێ و بە چەندین جۆر بۆ سەر خوانەکان ئامادەدەکرێ.
جووتیاران دەڵێن، بەرهەمەکە خواستی زۆری لە سەرە. کوولەکەی قانزالی جگە لەوەی لە شارەکانی پارێزگاکە دەفرۆشرێ، بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەنێردرێ.
ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە رووی بەرهەمهێنانی کوولەکەوە لە پلەی 27ـەمی جیهان دێن و ساڵانە نزیکەی 180 هەزار تۆن کوولەکە بەرهەم دەهێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ