رووداو دیجیتاڵ
فێستیڤاڵی میهرەگانە لە نزیک ئەشکەوتی کەرەفتوو لە سنووری شاری سەقزی پارێزگای سنە.ئامانجەکە راکێشانی سەرنجی زیاتری خەڵکە بۆ ناوچەکە، لەوانەش ئەشکەوتەکە.
ئەشکەوتی کەرەفتوو لەسەر ئاستی ئێران وەک میراتێکی نیشتمانی تۆمارکراوە؛ ئێستاش هەوڵەکان چڕکراونەتەوە لە لیستی میراتی کولتووریی یونسکۆ تۆمار بکرێ.
لە 15ـی تشرینی دووەمی 2022دا ئەشکەوتەکە وەک شوێنەوارێکی جیهانی لە لیستی کاتیی یونسکۆدا تۆمارکرا، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە.
ئەشکەوتی کەرەفتوو لەنێوان شارەکانی دیواندەرە و سەقز هەڵکەوتووە.
ئەشکەوتەکە چوار نهۆمە و دوو بەشی سرووشتی و دوو بەشی بەدەست هەڵکەنراو لە خۆدەگرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ