پێنجەمین فێستیڤاڵی ئەسپی رەسەنی کوردی لە بۆکان بەڕێوەچوو

12-10-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
ژمارەیەکی کەم لە ژنان بەشدارییان تێدا کرد.
ژمارەیەکی کەم لە ژنان بەشدارییان تێدا کرد.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێنجەمین فێستیڤاڵی ئەسپی رەسەنی کوردی بە بەشداریی 34 ئەسپ لە شاری بۆکان بەڕێوەچوو. 
 
خاوەن ئەسپەکان زیاتر لە پارێزگای ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام و هەمەدانەوە بەشدارییان کردبوو و ژمارەیەکی کەمیان ژنن.
 
یەکێک لە ئامانجەکانی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکە، پاراستنی ئەسپی رەسەنی کوردییە؛ ئەسپێک کە بە سەر، مل، چاو، کلک و پێیەکانی لە رەگەزەکانی دیکە جیادەکرێتەوە و بە بەهێزییەکەی بەنێوبانگە و لە رابردوودا بۆ کاری سەخت و لە شەڕەکان بەکارهاتووە.
 
ئەسپی کوردی لە رەسەنترین، خۆڕاگرترین و بەتواناترین ئەسپەکانە. 
 
سێ جۆری سەرەکیی هەیە بە ناوەکانی جاف، ئەفشاری و سەنجاوی. ئەسپی کوردی لە کوردستان و چەندین ناوچەی دیکەی جیهانیش بەخێودەکرێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند منداڵێک 194 سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.

لە بێستانسووری سلێمانی چەند منداڵێک بۆ قارچک دەگەڕێن و سکەی زیو دەدۆزنەوە

ماوەی 12 رۆژە لە گوندی بێستانسوور لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پێنج منداڵی دانیشتووی گوندەکە، کە تەمەنیان لە نێوان 9 بۆ 15 ساڵدایە، لە کاتی گەڕان بەدوای قارچکدا لە دەشتەکانی دەوروبەری گوندەکە، 194سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.