شارەوانیی سلێمانى: 6000 فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە

11-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیى شارەوانیى سلێمانی دەڵێت، 6000 فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنى زەوى گەڕاوەتەوە و "بەمزووانە زەوییان بەسەردا دابەش دەکرێت."
 
دووشەممە 11ی تشرینی دووەم زەردەشت رەفیق، گوتەبێژى شارەوانیى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای بەدواداچوون و دڵنیاکردنەوە، 6000 فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی ناویان گەڕایەوە کە مەرجەکانی وەرگرتنی زەوییان تێدایە."
 
گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی گوتی، "ئەو فەرمانبەرانەی ناویان هاتووەتەوە لە وەزارەتى کارەبا، کار و کاروبارى کۆمەڵایەتی و سەرۆکایەتی شارەوانین، لە نزیکترین کاتدا دەست بە پڕۆسەی دابەشکردن دەکەین."
 
لەبارەی شوێنی زەوییەکانەوە زەردەشت رەفیق دەڵێت، "لە سنووری پارێزگای سلێمانی 25 هەزار پارچە زەوى ئامادەکراوە تاوەکو بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەشبکرێت کە ناویان هاتووەتەوە، زەوییەکان دەکەونە ناوچەى تانجەرۆ، سۆتکە و تاسڵوجە."
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 27ـی ئاداری ئەم ساڵ بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا، کە سوودمەند نەبوون.
 
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024 لە ژمارە 219ـی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
 
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجا دەبێت؛ دابەشکردنی زەویش بەشێوەی تیروپشک دەبێت هەروەها بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت و سێ مەرج دیاریکراون کە ئەمانەن:
 
- ساڵانی خزمەت.
- ژمارەی ئەندامانی خێزان.
- شوێنی نیشتەجێبوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.