خانەنشینیی پێشمەرگە: کەمئەندامانی سەنگەر مووچەی مانگی 9 لەگەڵ مووچەی داهاتوودا وەردەگرن

11-12-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەرچەند دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە، نزیکەی 8 هەزار کەمئەندامی سەنگەر تاوەکو ئەمڕۆ مووچەیان وەرنەگرتووە. بەرپرسێکی خانەنشینی پێشمەرگە دەڵێت: "دواکەوتووە و لەگەڵ مووچەی داهاتوودا پێکەوە وەریدەگرن".
 
فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دۆسیەی سەرجەم ئەو کەمئەندامانەی سەنگەر گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی دارایی، بۆیە مووچەی مانگی 9ـیان لەگەڵ مووچەخۆرانی دیکەدا وەرنەگرت".
 
لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەکەوە جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە گوتی: "کاتەکەیان دواکەوت و لەگەڵ مووچەی مانگی داهاتوودا هەردوو مووچەکە پێکەوە وەردەگرن".
 
ژمارەی کەمئەندامانی سەنگەر نزیکەی 8 هەزار کەسە، بەگوتەی بەرپرسان، هۆکاری دواکەوتنی مووچەکەیان رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی گواستنەوەی ناوەکان بووە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
 
ئەو کەمئەندامانەی سەنگەر کە مووچەکەیان گواستراوەتەوە وەزارەتی دارایی، پێشتر لە یەکەکانی 70 و 80ـی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە.
 
یەکەی 70ـی پێشمەرگە سەر بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە و 80 سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە، تاوەکو ئەمڕۆ تێکەڵی وەزارەتی پێشمەرگە نەکراون و "بڕیارە لەم مانگەدا" بخرێنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە