دەزگای روانگە هاوکاریی دەگەیێنێتە 1200 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاو لە گەرمیان و چەمچەماڵ

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هونەر حەمید
.
.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای روانگە هەڵمەتێکی بەرفراوانی هاوکاریی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری گەرمیان و چەمچەماڵ دەستپێکرد و هەزار و 200 خێزان لێی سوودمەند دەبن.
 
تیمەکانی دەزگای روانگە لە یەکەم وێستگەی کارەکانیاندا لە کەلار، لەو شوێنەی ئەیوبی 12 ساڵان تێیدا خنکا، چەند چرکەیەک وەک رێز بۆ رۆحی ئەو جوانەمەرگە وەستان. پاشان لە قۆناخی یەکەمدا هاوکارییان گەیاندە 150 ماڵ لە کەلار و بەردەوامیشن لە گەیاندنی پێداویستییەکان بۆ چەمچەماڵ.
 
هاونیشتمانیانی زیانلێکەوتوو باس لەو ساتە سەختانە دەکەن کە لافاوەکە ماڵەکانیانی وێران کردووە. حسێن ئەحمەد، کە لە کاتی لافاوەکەدا دەستی ئازاری پێگەیشتووە، بە رووداوی گوت: "دوو شەوە ئاوارەین، فریای هیچ نەکەوتین و تەنیا رامانکرد."
 
چنار موبارەک، یەکێکی دیکە لە زیانلێکەوتووانە و دەڵێت: "ئاوەکە تا ناوماڵمان هات، دار و سەقفی خانووەکەمان تەقی و شەومان لەناو ئاودا بەڕێکرد." کوبرا حەمید، کە ئاوارەی گوڵاڵەیە و لە کەلار نیشتەجێیە، جارێکی دیکە بەهۆی لافاوەوە ماڵەکەی وێران بووە و دەڵێت: "خۆمان لەماڵ نەبووین، مەنهۆڵەکە تەقیبوو و ماڵمان پڕ ببوو لە ئاو."
 
هاوکارییەکانی دەزگای روانگە پێکهاتوون لە: راخەر، دۆشەک، سەرین، گەرمکەرەوە، بەتانی، سۆپا، شیر و پێداویستییەکانی منداڵان.
 
حەسەن شێخ عەلائەدین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە کە خۆی سەرپەرشتی دابەشکردنی هاوکارییەکانی دەکرد، رایگەیاند: "تیمەکانمان لە کەلار و چەمچەماڵ بەردەوامن. ئەو کەلوپەلانەی دابەشی دەکەین هەمان ئەو پێداویستییانەن کە خەڵکەکە لەم کاتەدا پێویستیانە و تیمەکانمان چەند رۆژێک لەم ناوچانە دەمێننەوە."
 
بەپێی دوایین راپۆرتی ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان، لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو لە سنووری گەرمیان، چەمچەماڵ و کەرکووک بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس و برینداربوونی 19ی دیکە. هەروەها زیاتر لە 2 هەزار و 600 ماڵ و نزیکەی 700 دووکان و پرۆژەی هاونیشتمانیان زیانیان بەرکەوتووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لافاوەکەی چەمچەماڵ.

لیژنەی فریاگوزاریی چەمچەماڵ: سبەی ئاوی خواردنەوە دەگاتەوە قەزاکە

سەرۆکی لیژنەی فریاگوزاریی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، دوای 36 کاژێر لە بڕانی، سبەی ئاو دەگاتەوە قەزاکە. ئاماژە بەوەش دەکات، لە دوو رۆژی داهاتوودا پاککردنەوەی گەڕەک و کۆڵانەکانی چەمچەماڵ لە پاشماوەی لافاو، تەواو دەبێ.