کەشناسی: شەپۆلێکی دیکەی باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

43 خولەک له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە سبەی هەینییەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.
 
بەگوێرەی راپۆڕتی کەشناسی کە تایبەتە بە پێشبینییەکانی رۆژانی هەینی و شەممە 12 و 13ـی ئەم مانگە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ناسەقامگیریی لاوازی نزمەپەستانی دەریای سپیی نێوەڕاست.
 
کەشناسی دەڵێت، "سبەی هەینی شەپۆلێکی نمەبارانی کەم و پچڕپچڕ سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکات و پاشان سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە".
 
سەبارەت بە گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە دادەبەزن. هاوکات لە شەوی هەینیدا، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات بەفر دەبارێت.
 
شەپۆلەکە لە رۆژی شەممەش بەردەوام دەبێت و نمەبارانی پچڕپچڕ بە ڕێژەی جیاواز دەبارێت. بەپێی خشتەی پێشبینییەکان، بڕی بارانبارین لە پارێزگای دهۆک بۆ رۆژی هەینی زۆرترین دەبێت، لەکاتێکدا لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە رۆژی شەممە بڕێکی زیاتر باران دەبارێت.
 
پێشبینی بڕی بارانبارین  بۆ رۆژانی هەینی و شەممە بەم شێوەیە دەبێت:
 
- پارێزگای هەولێر:
سەنتەری شار: هەینی 2-4 مللیمەتر، شەممە 2-3 مللیمەتر
پیرمام: هەینی 2-3 مللیمەتر، شەممە 2-4 مللیمەتر
سۆران: هەینی 2-3 مللیمەتر، شەممە 2-4 مللیمەتر
 
- پارێزگای دهۆک:
سەنتەری شار: هەینی 5-7 مللیمەتر، شەممە 1-2 مللیمەتر
زاخۆ: هەینی 5-7 مللیمەتر، شەممە 1-2 مللیمەتر
ئاکرێ: هەینی 2-4 مللیمەتر، شەممە 2-3 مللیمەتر
 
- سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان:
سەنتەری سلێمانی: هەینی 1-2 مللیمەتر، شەممە 7-9 مللیمەتر
هەڵەبجە: هەینی 0-0.5  مللیمەتر، شەممە 8-10 مللیمەتر
گەرمیان: هەینی 0، شەممە 6-8 مللیمەتر
راپەڕین: هەینی 1-3 مللیمەتر، شەممە 7-9 مللیمەتر
 
- پارێزگای کەرکووک:
هەینی 1-2 مللیمەتر، شەممە 7-9 مللیمەتر
 
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە رۆژی یەکشەممەوە کۆتایی بەم شەپۆلە دێت و ئاسمان دەبێتە پەڵەهەور و نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی شەممە، 2 پلە بەرز دەبنەوە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لافاوەکەی چەمچەماڵ.

لیژنەی فریاگوزاریی چەمچەماڵ: سبەی ئاوی خواردنەوە دەگاتەوە قەزاکە

سەرۆکی لیژنەی فریاگوزاریی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، دوای 36 کاژێر لە بڕانی، سبەی ئاو دەگاتەوە قەزاکە. ئاماژە بەوەش دەکات، لە دوو رۆژی داهاتوودا پاککردنەوەی گەڕەک و کۆڵانەکانی چەمچەماڵ لە پاشماوەی لافاو، تەواو دەبێ.