رووداو دیجیتاڵ
عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە لە سعودیە کۆچی دوایی کرد. گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێ، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە.
ئەو کوردەی لە سعودیە گیانی لەدەستداوە، ناوی مەجید ئەحمەد عەبدوڵڵایە، لە دایکبووی 15-08-1961ـە، دانیشتووی دهۆکە و ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کردووە.
كاروان ستوونی، گوتهبێژی حهج و عومرهی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو هاونیشتمانییە بە رەزامەندنی کەسوکارەکەی لە مەککە بەخاک دەسپێردرێت".
لەبارەی هۆکاری مردنەکەوە ستوونی گوتی: "پێشتر چاندنی گورچیلەی لە کوردستان بۆ کراوە و تەندروستی جێگر بووە، بەڵام لە سعودیە جەڵتەی دڵ لێیداوە و دوای حەوت کاژێر مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە بۆ رووداو، ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 12 کوردی هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ