وەزیری پەروەردە لەبارەی قوتابخانە زیانلێکەوتووەکانی لافاو: هەموویان نۆژەن دەکەینەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قوتابخانە زیانلێکەوتووەکانی لافاو رایگەیاند، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی هەموو قوتابخانەکان نۆژەن دەکرێنەوە.
 
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە کاری نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان دەستپێدەکات و ئەوەی پێویست بێت بۆ قوتابخانەکانی دابین دەکەن. 
 
ئالان حەمە سەعید دەستخۆشی لە تەواوی مامۆستایان کرد کە لەم بارودۆخەی لافاوەدا دەوامیان کردووە. 
 
لەبارەی راگەیاندنی پشوو، وەزیری پەروەردە گوتی، دەسەڵات دراوەتە تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ ئەوەی لە کاتی کارەساتی سرووشتیدا، بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو رابگەیێنن.
 
نوێدەکرێتەوە... 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی لافاودا دوو کەس لە کەرکووک گیانیان لەدەستداوە.

شارەوانیی کەرکووک: چارەسەری لافاوەکەی شۆراو لە بەغدایە و 40 ملیار دیناری تێدەچێت

بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکووک رایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی لافاوەکەی گەڕەکی شۆراو دروستکردنی خانوو بووە لەسەر رێڕەوی سروشتیی ئاو. راشیگەیاند، بەبێ پەسندکردنی پڕۆژە 40 ملیار دینارییەکە، لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە، کێشەکە چارەسەر ناکرێت.