چلەی زستان دەستپێدەکات؛ سبەی باران دەبارێت و پلەی گەرما نزمتر دەبێتەوە

12-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پلەی گەرماش دابەزیووە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما نزمتر دەبێتەوە و لە هەموو شارەکانیش باران دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، شەپۆلەکە شەوی یەکشەممە کۆتایی دێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی چلەی زستانە لە کوردستان.
 
رۆژی هەینی 12-01-2024 کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە رایگەیاند، "لە زۆرینەی ناوچەکان بارانی مامناوەند دەبارێت و هەندێکجار لێزمەبارانیش دەبارێت؛ لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت".
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بارانی بەلێزمە دەبارێت؛ لە سەنتەری شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەش لە کاتە جیاکاندا بارانی مامناوەند دەبارێت".
 
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوە کرد، سبەی لە سنووری شارەکانی ئامێدی، چۆمان و پێنجوێن ئەگەری بەفربارین هەیە؛ گوتیشی، "بەگشتی ئەم شەپۆلە رۆژی یەکشەممە تاوەکو ئێوارەکەی بە لاوازی بەردەوام دەبێت و شەوەکەی کۆتایی دێت؛ رۆژی دووشەممە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە".
 
لە کوردەوارییدا سەختترین رۆژەکانی سەرمای ساڵ بە چلەی زستان ناودەبرێن و 40 رۆژ دەخایێنێت. ئاراس جەبار گوتی، رۆژی دووشەممە 15-01-2024 یەکەم رۆژی چلەی زستانە لە کوردستان.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە دادەبەزێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 10 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 9 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 1 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 4 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.