پارێزەرەکەی بۆ رووداو: دۆسیەی لاهوور جەنگی دەگوازرێتەوە هەولێر

12-01-2026
سۆران حوسێن
لاهوور شێخ جەنگی
لاهوور شێخ جەنگی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی برایە بەردەم دادوەر لە دادگەی سلێمانی. پارێزەرکەی دەڵێت، بڕیاری دادوەر ناردنی دۆسیەکەی بوو بۆ هەولێر.
 
بورهان رەشید گوڵە، پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ دووشەممە، 12-1-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی نێردرا بۆ دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر و لەوی بڕیاری لەسەر دەدرێت".
 
پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی رایگەیاند: "ئەمڕۆ کاک لاهوور لەبەردەم دادوەر ئامادە بوو، لاهوور شێخ جەنگی خۆی لە سلێمانی دەمێنێتەوە، ئەوەی بڕیار دراوە تەنیا ناردنی فایلەکەیەتی بۆ هەولێر و لەوێ وردبینی دەکرێت و بڕیار دەدرێت".
 
بڕیاری گواستنەوەی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی، لەسەر داوای پارێزەر و کەسوکارەکەی بووە.
 
شەوی 22ی ئابی 2025، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، کە پێکهاتبوون لە هێزەکانی دژە تیرۆر، ئاسایش و کۆماندۆ، دوای ئەوەی لاهوور شێخ جەنگی رازینەبوو خۆی رادەست بکات، هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار، دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ئەندامانی هێزی چەکداری لاهوور شێخ جەنگی دەستگیرکران.
 
دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم-سلێمانی دانپێدانانی چەند کەسێکی بڵاوکردەوە و گوتیان، بە فەرمانی لاهوور شێخ جەنگی پلانی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان هەبووە و کاریان لەسەر کردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دووسایدی هەولێر- کۆیە. وێنە: هەژماری پارێزگاری هەولێر لە فەیسبووک

بەڕێوەبەری پڕۆژەکە: بەشی یەکەمی دوو سایدی رێگەی هەولێر – کۆیە 40%ی تەواوکراوە

بەڕێوەبەری پڕۆژەی دووسایدکردنی رێگەی هەولێر – کۆیە دەڵێ، بەهۆی بارانەوە نزیکەی مانگێک بەشێکی کارەکانیان راگرت و ئەمڕۆ دەستپێدەکەنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 40%ی بەشی یەکەمی رێگەکە تەواوکراوە