پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی پاتریارک مار ئەدای دووەم

12-02-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ پاتریارک مار ئەدای دووەم، پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی لە عێراق و جیهان کۆچی دواییکرد، بەوبۆنەیەشەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی راگەیاند و سەرەخۆشی لە کریستیانەکانی کوردستان و عێراق و پەیڕەوانی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی دەکات.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم، پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی لە عێراق و جیهانمان پێگەیشت."
 
لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا هاتووە، "بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە هاووڵاتیانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و تەواوی پەیڕەوانی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی دەکەم و هاوبه‌شی خەمیانم."
 
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، لە خوای مەزن داواکارە گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و دڵنه‌وایی و ئارامی بە کەسوکاری و هەموو لایەک ببەخشێت.
 
هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا نووسیبووی، "بۆ کۆچی دوایی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم، پاتریارکی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی باوەڕدارانی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی و خوشک و برایانی کریستیان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی

هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا

لە سێیەم پانێڵی دیالۆگی عێراقی 2026 لە واشنتن، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، سیستمی سیاسیی عێراق لە "قەیرانێکی پێکهاتەیی و سیستمی"ـی قووڵدایە و گوتی، 55 ماددەی دەستوور هێشتا جێبەجێ نەکراون و لە رێککەوتنە سیاسییەکەی پێکهێنانی حکومەتی سوودانیشدا تەنیا 5%ـی خاڵەکان جێبەجێکراون.