رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر و هەڵەبجە ئەم وەرزەی بارین بەراورد بە هەمان کاتی وەرزی بارینی رابردوو کەمتر باران باریوە؛ هەرچی شارەکانی سلێمانی، دهۆک و کەرکووکە زیاتر لە وەرزی بارینی رابردوو، باران باریوە.
بەگوێرەی نوێترین ئامار، کە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی داوە، تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە 12-2-2023 و هەمان کاتی وەرزی بارینی رابردوو، بارانبارین لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
- کۆی بارانبارینی ئەم وەرزە لە هەولێر تاوەکو ئەمڕۆ، 138.2 ملیمەترە؛ پار تاوەکو هەمان رێکەوت 193.2 ملیمەتر باریبوو؛ بەوەش 55 ملیمەتر کەمتر باریوە.
- کۆی بارانبارینی ئەم وەرزە لە سلێمانی تاوەکو ئەمڕۆ، 337 ملیمەترە؛ پار تاوەکو هەمان رێکەوت 287.6 ملیمەتر باریبوو؛ بەوەش 49.4 ملیمەتر زیاتر باریوە.
- کۆی بارانبارینی ئەم وەرزە لە دهۆک تاوەکو ئەمڕۆ، 227.5 ملیمەترە؛ پار تاوەکو هەمان رێکەوت 129.6 ملیمەتر باریبوو؛ بەوەش 97.9 ملیمەتر زیاتر باریوە.
- کۆی بارانبارینی ئەم وەرزە لە هەڵەبجە تاوەکو ئەمڕۆ 272 ملیمەترە؛ پار تاوەکو هەمان رێکەوت 323.1 ملیمەتر باریبوو؛ بەوەش 51.1 ملیمەتر کەمتر باریوە.
- کۆی بارانبارینی ئەم وەرزە لە کەرکووک تاوەکو ئەمڕۆ 148.7 ملیمەترە؛ پار تاوەکو هەمان رێکەوت 76.1 ملیمەتر باریبوو؛ بەوەش 72.6 ملیمەتر زیاتر باریوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشممەوە، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت؛ مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی دووشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
- هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
- کەرکووک: 14 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی
- زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی
- سۆران: 7 پلەی سیلیزی
- گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ