رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له دیدارێکدا بەخێرهاتنی جه‌يمس گۆڵدمان، كۆنسوڵى گشتیی نوێى به‌ريتانيای لە هەرێمی کوردستان کرد. هاوکات، گۆڵدمان هیوای دروستکردنی پەیوەندییەکی نزیکتری نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا خواست.
دیدارەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بوو. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كۆنسوڵە نوێیەکە خواست، "هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ريتانيادا، دووپات كرده‌وه."
لای خۆیەوە، جەیمس گۆڵدمان، کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا لە پۆستێکی ئێکسدا نووسی: "شەرەفمەند بووم کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیم لێ‌کرا. هیوای دروستکردنی پەیوەندییەکی نزیکتر لە نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان لە چەند مانگی داهاتوودا دەخوازم."
وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، جەیمس گۆڵدمان "خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كۆنسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان نيشاندا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببات".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوتوێكردنى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ