هاوردە و ناردنکاران: دەروازەی پەروێزخان کرایەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران درەنگی شەوی چوارشەممە رایگەیاند، لە دوێنێوە، دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان کراوەتەوە و نزیکەی 200 بارهەڵگر لەو رێگەیەوە گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان.
 
کردنەوەی دەروازەی پەروێزخان دوای ئەوە دێت کە پێشتریش دەروازەکانی شوشمێ و سەیرانبەن کرابوونەوە. 
 
بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە، پێشتر کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆربەی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان داخستن و تەنیا دەروازەی باشماخ کراوە بوو.
 
یەکێتییەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی باشماخیش بەردەوامە و رۆژی چوارشەممە 600 بارهەڵگر لەو دەروازەیەوە هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستان، کە بەشێکیان بارهەڵگری ترانزێت بوون.
 
هاوردە و ناردنکاران دەشڵێت، ئەو بارهەڵگرانەی بە رێگەی ترانزێت هاتوون، لە وڵاتانی وەک تاجیکستان، ئەرمینیا و وڵاتانی دیکەی ناوچەی قەوقازەوە کاڵایان هێناوە، کە زۆربەیان خۆراک بوون، بەتایبەتی برنج.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، چاوەڕوان دەکرێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانیش بۆ جموجۆڵی بازرگانی بکرێتەوە.
 
هەرێمی کوردستان چوار دەروازەی فەرمیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە کە بریتین لە: حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان و شوشمێ.
 
هاوکات سێ دەروازەی نافەرمیش هەن کە بریتین لە: کێلێ، تەوێڵە و پشتە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پێنج حیزبەکەی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ئێران

سازمانی دیموکراتیکی یارسان داوای بەئەندامبوون لە ''هاوپەیمانیی کوردستانی'' دەکات

شورای ناوەندیی سازمانی دیموکراتیکی یارسان (سدی) کە رێکخراوێکی سیاسیی کوردییە، راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا رەخنە لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی ئەندام لە ''هاوپەیمانیی کوردستانی'' دەگرێ و دەڵێت، ئامادەی قبووڵکرنی ئەوان لە هاوپەیمانییەکەدا نەبوون.