تۆم باراک بۆ سەرۆک بارزانی: بۆ ئەمریکا هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگە و لەم دۆخە ئاڵۆزەدا هاوکار دەبین

12-03-2026
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بارەگای بارزانی دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک بارزانی و تۆم باراک، نێردەی ترەمپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
 
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵیت، تۆم باراک بە سەرۆک بارزانی راگەیاندووە، بۆ ئەمریکا هەرێمی کوردستان و عێراق "پێگەیەکی گرنگی ناوچەکەن" و ئەوان هاوکار دەبن کە لەم دۆخە ئاڵۆزەی ئێستای ناوچەکە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق چارەسەر بکرێن بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت لە هەموو بوارەکاندا. 
 
دەقی راگەیێندراوەکە:
 
رۆژی پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترەمپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا ئەنجام درا.
 
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەڕێز تۆم باراك سڵاو و رێزی سەرۆک ترەمپی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و سوپاسی رۆڵی سەرۆک بارزانی کرد کە هەمیشە بە سەرکردایەتییەکی حەکیمانە ئیدارەی سیاسەت و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەی کردووە، و رایگەیاند کە ئەمریکا هەمیشە وەک هاوپەیمان و دۆست سەیری هەرێمی کوردستان دەکات و بەردەوام دەبن لەسەر هەماهەنگیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
 
هەروەها بەڕێز نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەمریکا هەرێمی کوردستان و عێراق پێگەیەکی گرنگی ناوچەکەن و ئەوان هاوکار دەبن کە لەم دۆخە ئاڵۆزەی ئێستای ناوچەکە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق چارەسەر بکرێن بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت لە هەموو بوارەکاندا. 
 
بە هەمان شێوە، سەرۆک مەسعود بارزانی سوپاسی سەرۆک ترەمپی کرد و رێز و پێزانینی خۆی بۆی دەربڕی و سوپاسی بەڕێز تۆم باراکی کرد بۆ رۆڵە کاریگەرەکەی.
 
سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری سەقامگیری و ئارامییە بۆ تەواوی ناوچەکە و گەلی کوردستان هەمیشە باوەڕی بە دیموکراسیەت و پێکەوەژیان و گفتوگۆ هەیە و رایگەیاند کە ئێمە هەمیشە بەشێک بووین لە چارەسەر و هەرگیز بەشێک نەبوون و نابین لە هیچ کێشە و ئاڵۆزییەک.
 
هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەو هێرش و پەلامارە ناڕەوایانە دا کە لەلایەن هەندێ هێزی بەدەر لە یاسا دەکرێنە هەرێمی کوردستان. 
 
هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە هەرێمی کوردستان و عێراق بەدوور بگیرێن لەم شەڕە و پارێزراو بن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق

تەیف سامی سکاڵا لە دژی بڕیارێکی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات کە 34 ساڵە دەرچووە

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە دادگەی باڵای فیدراڵی سکاڵا لە دژی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات، کە لە ساڵی 1992 دەرچووە و تایبەتە بە موڵکەکانى حکومەت.