لەنێو زانکۆی دیجلە لە ئامەد نەوت دۆزرایەوە؛ 6 بیری نوێ لێدەدرێن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زانکۆی دیجلە لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان رایگەیاند، لەنێو کەمپەسی زانکۆکەیاندا سەرچاوەی نەوت دۆزراوەتەوە و بۆ دەرهێنانی گرێبەستێکی 10 ساڵەیان لەگەڵ کۆمپانیای سانکۆ هۆڵدینگ واژۆ کردووە. ئامانج ئەوەیە لە رێگەی لێدانی 6 بیری نەوتەوە، ساڵانە زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێندرێت.
 
کارگێڕیی زانکۆکە دوای هەڵسەنگاندنی تەکنیکی و بڕیاری ئەنجوومەنی کارگێڕی، رێگەی دا ناوچە دیاریکراوەکان بۆ لێدانی بیر بەکاربهێندرێن.
 
کارەکانی لێدانی بیر لە دوو ناوچەی ستراتیژیی نێو کەمپەسەکە بەڕێوەدەچن؛ یەکێکیان لە پشت باڵەخانەی کۆلێژی یاسا لەسەر رووبەری 18 هەزار مەتر دووجا و ئەوەی دیکەیان لەژێر یاریگەی تۆپی پێ لەسەر رووبەری 27 هەزار مەتر دووجا. لێدەدرێت، لە هەر ناوچەیەک 3 بیری نەوت لێدەدرێن.
 
پێشبینی دەکرێت تێچووی سەرەتایی پڕۆژەکە نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار بێت. بەگوێرەی پلانەکە، دوای دۆزینەوەی نەوت، ئامانج ئەوەیە لە هەر بیرێکی نەوت رۆژانە بە تێکڕا نزیکەی 150 بەرمیل و ساڵانەش لە هەر 6 بیرەکە بە گشتی نزیکەی 328 هەزار و 500 بەرمیل نەوت بەرهەم بهێندرێت. ئەمەش دەبێتە سەرچاوەیەکی گەورەی داهات بۆ زانکۆکە و ئابووریی ناوچەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی هێرشەکە.

بە پێنج درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە

بە پێنج درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادیی کۆیە و دەوروبەری. ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت: "یەکێک لە درۆنەکان لە ئاسمان تێکشکێنراوە و ئەوانی دیکەش زیانی گیانییان نەبووە."