حەج و عومرە: داوا لە وەزارەتی رۆشنبیری دەکەین ئەو کەناڵانە دابخەن رێکلام بۆ بەدەل حەج دەکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی حەج، لە هەندێک کەناڵ رێکلام بۆ "بەدەل حەج" و بە نرخێکی هەرزان دەکرێت. گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێت، لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە ئەو کەناڵانە دادەخەن. هەروەها نوێترین زانیاری لەبارەی گەشتی حاجییان دەخاتەڕوو.
 
لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ژمارەی مۆبایلدا لە رێکلامێکدا بە رێنووسێکی پڕ لە هەڵە و کوردییەکی خراپ نووسراوە: "بە دل حەج 350 دۆلار ئەنجام ئەدەین بە ڤیدیۆ شهادەوعەجوەو ئاوی زم زم".
 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ئەم رێکلامە بڵاوکراوەتەوە، "بەدەل حەج بۆ مردوو؛ نەخۆشی پەککەوتە و زیندانیی بەناحەق گیراوی هەتاهەتایی دەکەین بە 350 دۆلار، بە کەسی باوەڕپێکراو و ڤیدیۆی چیای عەرەفە و قوربانیکردن و پێنج لیتر ئاوی زەمزەم".
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "یەکشەممە نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی رۆشنبیری دەکەین ئەو کەناڵانە دابخەن ئەو جۆرە رێکلامانە دەکەن، ئەوانەشی کۆمپانیان خۆمانن بانگیان دەکەین و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکەین".
 
بە گوتەی کاروان ستوونی، "رێکلامەکان چەواشەکارییان تێدا دەکرێ، کەس لێرەوە نانێرن لەوێ بەدەل حەج بکات، بەڵکو خەڵکی وڵاتانی وەکو بەنگلادیش و پاکستان هەن لە سعودیە دەیاننێرن لە دوو گۆشەوە ڤیدیۆی رێوڕەسمەکانی حەج بگرن، هەروەها بڕوانامەیەک کۆپی دەکەن و تەنیا ناوەکەی دەگۆڕن، کە بە پارەی عێراقی دوو هەزار دیناری تێدەچێت".
 
تاوەکو ئەمڕۆ ناڕوونە کە گەشتی رێوڕەسمەکانی حەج لە هەرێمی کوردستانەوە چۆن دەبێ، سەرەتا بڕیاردرا 6ـی ئایار لە رێگەی وشکانییەوە بێت، دواتر گۆڕا بۆ ئەوەی بە وشکانی تاوەکو دەروازەی عەرعەر بچن و 12ـی ئایار لە عەرعەرەوە بە فڕۆکە بگەیێندرێنە شاری جەددەی سعودیە، ئێستاش دەنگۆ هەیە گۆڕانکاری نوێ کرابێ.
 
گوتەبێژی حەج و عومرە گوتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی باشترین رێگە بۆ حاجییانی هەرێمی کوردستان بدۆزێتەوە، هەوڵی جیدی هەیە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە راستەخۆ گەشتەکان بکرێن و ئەگەری رێککەوتن زۆر و بەهێزە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ هەینی بە فەرمی رێککەوتن نەکراوە".
 
5120 کەس ئەم ساڵ ناویان گەڕاوەتەوە بچنە حەج. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بۆ رووداو، ڤیزەی هەموو ئەوانە گەڕاوەتەوە کە دەچنە حەج و زۆرینەی ئامادەکارییەکانی دیکەیان تەواو کراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەی مووشەکی هەڵۆی رەش.

هەڵۆی رەش؛ ئەو مووشەکە خێرایەی ئەمریکا کە بۆ ئێران مەترسیدارە

یەکێک لەو چەکە زۆر پێشکەوتوو و ترسناکانەی کە لە بەردەستی سوپای ئەمریکادایە، ناوی مووشەکی (Dark Eagle) کە بە واتای "هەڵۆی رەش" دێت. بە گوێرەی راپۆرتێکی پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی، ئەم چەکە نوێیە رەنگە ببێتە کارتی بەهێزی ئەمریکا لە هەر رووبەڕووبوونەوەیەکدا دژی ئێران.