قالیباف: گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران سەرکەوتوو نابێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیێنێت، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی دەریایی وڵاتەکەی بێ ئەنجام دەبن و بە تانەشەوە ئاماژە بە درێژیی سنوورەکانی ئێران دەکات و دەڵێت: "سەرکەوتوو بن لە گەمارۆدانی وڵاتێک کە سنوورێکی وەهای هەبێت."
 
محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری وڵاتەکەی لە گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکانی ئیسلامئاباد، شەوی پێنجشەممە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا توانج لە هەوڵەکانی واشنتن دەگرێت بۆ گەمارۆدانی ئێران.
 
قالیباف لە پەیامەکەیدا بەراوردێکی جوگرافی بۆ درێژیی سنوورەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات و دەنووسێت: "ئەگەر دوو دیوار دروست بکەن، یەکێکیان لە نیویۆرکەوە تاوەکو کەناراوەکانی رۆژئاوا و ئەوەی دیکەیان لە لۆس ئەنجلسەوە تاوەکو کەناراوەکانی رۆژهەڵات، کۆی درێژییەکەیان دەگاتە حەوت هەزار و 775 کیلۆمەتر؛ ئەمەش هێشتا نزیکەی هەزار کیلۆمەتر لە کۆی درێژیی سنوورەکانی ئێران کەمترە."
 
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە تانەوە رووی دەمی کردووەتە پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی (جەنگ) ئەمریکا و نووسیویەتی: "تێبینی بۆ پیت هێگسەس؛ یەک کیلۆمەتر یەکسانە بە 0.62 میل."
 
لە 28ـی شوباتی رابردووەوە و لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و (ئەمریکا/ئیسرائیل)، تاران تەنگەی هورمزی داخستووە، ئەوەش جووڵەی کەشتییە بازرگانییەکان و گواستنەوەی دەریایی لەو ناوچە ستراتیژییەدا پەکخستووە.
 
وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هەنگاوەی تاران، واشنتن لە 13ـی نیسانی 2026ـەوە زنجیرەیەک گەمارۆی تووندی بەسەر کەشتی و بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندووە، بە ئامانجی بڕینی سەرچاوە داراییەکانی ئەو وڵاتە و ناچارکردنی بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی زانکۆی دیجلە لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان.

لەنێو زانکۆی دیجلە لە ئامەد نەوت دۆزرایەوە؛ 6 بیری نوێ لێدەدرێن

زانکۆی دیجلە لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان رایگەیاند، لەنێو کەمپەسی زانکۆکەیاندا سەرچاوەی نەوت دۆزراوەتەوە و بۆ دەرهێنانی گرێبەستێکی 10 ساڵەیان لەگەڵ کۆمپانیای سانکۆ هۆڵدینگ واژۆ کردووە. ئامانج ئەوەیە لە رێگەی لێدانی 6 بیری نەوتەوە، ساڵانە زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێندرێت.