هەڵۆی رەش؛ ئەو مووشەکە خێرایەی ئەمریکا کە بۆ ئێران مەترسیدارە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یەکێک لەو چەکە زۆر پێشکەوتوو و ترسناکانەی کە لە بەردەستی سوپای ئەمریکادایە، ناوی مووشەکی (Dark Eagle) کە بە واتای "هەڵۆی رەش" دێت. بە گوێرەی راپۆرتێکی پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی، ئەم چەکە نوێیە رەنگە ببێتە کارتی بەهێزی ئەمریکا لە هەر رووبەڕووبوونەوەیەکدا دژی ئێران.
 
بە گوێرەی راپۆرتەکە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنکتۆم) داوای لە پێنتاگۆن کردووە ئەو چەکە رەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات بۆ ئەوەی کەلێنی چەکە بەکارهێنراوەکانی دیکە پڕ بکاتەوە. 
 
بۆچی ئەم مووشەکە هێندە ترسناکە؟
 
• خێراییەکی خەیاڵی: ئەم مووشەکە 5 هێندەی دەنگ خێرایە، واتە لە جۆری هایپەرسۆنیک یاخود دەنگبەزێنە. دەتوانێت لە یەک کاژێردا زیاتر لە 6 هەزار کیلۆمەتر ببڕێت و لە چەند خولەکێکی کەمدا بگاتە ئامانجەکەی.
• کەس ناتوانێت بیگرێت: بەپێچەوانەی مووشەکە ئاساییەکان کە بە هێڵێکی راستدا دەڕۆن، "هەڵۆی رەش" دەتوانێت لە ئاسماندا ئاراستەکەی بگۆڕێت و خۆی لابدات. بۆیە تاوەکو ئێستا هیچ سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی لە جیهاندا نییە بتوانێت رێگریی لێ بکات و بیخاتە خوارەوە.
• مەودای دوور: دەتوانێت لە دووریی نزیکەی 3 هەزار کیلۆمەترەوە بە زۆرترین وردبینی ئامانجەکەی بپێکێت.
 
بۆچی بۆ ئێران کێشەیە؟
 
ئێران سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەیە و پشت بە چەکی رووسیش دەبەستێت، بەڵام هیچ کامیان ناتوانن بەر بەم مووشەکەی ئەمریکا بگرن.
 
بە گوێرەی راپۆرتەکە، ئەگەر گرژییەکانی ئێستا بگەنە ئاستی شەڕێکی گەورە، ئەمریکا دەتوانێت لە رێگەی "هەڵۆی رەش"وە لە چەند خولەکێکدا بنکە مووشەکییەکان، فەرماندەییەکانی سوپا، یان دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران خاپوور بکات، "بێ ئەوەی ئێران تەنانەت کاتی ئەوەی هەبێت زەنگی ئاگادارکردنەوەش لێبدات".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە