بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپێکی دیموکرات لە کۆیە؛ 'برینداری لێکەوتووەتەوە'

12-03-2026
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێرش کرایە سەر کەمپی زەوی سپیی حدکا لە سنووری کۆیە لە پارێزگای هەولێر. سەرچاوەیەک لە کەمپەکە دەڵێ، ژنێک بریندار بووە.
 
کاژێر 18:55 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-03-2026، هێرش کرایە سەر کەمپی زەوی سپیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە سنووری قەزای کۆیە کە تایبەتە بە ژن، منداڵ و خەڵکی سڤیل.
 
سەرچاوەیەک لە کەمپەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێرشەکە بە درۆن کراوە و بەر ماڵێک کەوتووە.
 
بەگوتەی سەرچاوەکە، خێزانێکی سێ کەسی کە بریتین لە ژنێک، منداڵێک و پیاوێک لە ماڵەکەدا بوون کە لانیکەم تاوەکو ئێستا برینداربوونی ژنەکە پشتڕاستکراوەتەوە.
 
ئەندامانی خێزانەکە بریتین لە (م. م. ف) تەمەن 21 ساڵ کە برینداربوونی پشتراستکراوەتەوە، (ت. ا. ع) تەمەن یەک ساڵان و (ا. ع. غ) تەمەن 23 ساڵان.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان کاژێر 19:40 خولەک جارێکی دیکە بە دوو درۆن هێرش کراوەتەوە سەر کەمپەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی نازانرێت.
 
ئەوە یەکەم جارە هێرش دەکرێتە سەر کەمپی زەوی سپیی حدکا لە سنووری کۆیە. 
 
دوای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کە ئەمڕۆ 13 رۆژە بەردەوامە، چەند جارێکی دیکە سنووری قەزای کۆیە بەتایبەتی کەمپەکانی ئەمیرییە و ئازادی هێرشیان کراوەتەسەر.
   
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناسر بەکرزادە، گەنجێکی کوردی خەڵکی ورمێیە

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدانی گەنجێکی کورد دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە پەیامێکی ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و داوای کرد سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، زیندانیی سیاسیی کورد رابگرێت. گوتەبێژی سکرتێری گشتی دەڵێت: "سکرتێری گشتی دژی سزای لەسێدارەدانە لە هەموو بارودۆخێکدا."