رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، شەڕەکەی نێوان دوو خانەوادە لە مەلائۆمەر کۆنترۆڵکراوە و "تۆمەتباران دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگە."
ئاسایشی هەولێر لەبارەی شەڕەکەی مەلا ئۆمەر دەڵێت، "لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی و لەنێوان دوو بنەماڵەدا بووە. بارودۆخە لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنترۆڵ کراوە، سەرجەم تۆمەتباران دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگە."
دەوروبەری کاژێر 11:30 شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە لە گوندێکی سەر بە کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر هەڵگیرسا.
چەند هاونیشتمانییەکی گوندەکە بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، کێشەیەکی کۆن لەنێوان بنەماڵەکاندا هەبووە و سەری هەڵداوەتەوە و ئەمشەو شەڕ لەنێوانیاندا هەڵگیرساوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ