رووداو دیجیتاڵ
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای ورمێ دەڵێ، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵی هەتاوییدا بایی 12.5 ملیۆن دۆلار کاڵا و بەرهەمی پیشە دەستییەکانی پارێزگاکە هەناردە کراوە.
رۆژی چوارشەممە، 17ی کانوونی یەکەمی 2025، محەممەدڕەزا تەنابی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە 21-03-2025ـەوە تاوەکو 21-09-2025 هەناردەی کاڵا و بەرهەمی پیشە دەستییەکانی پارێزگاکە بایی زیاتر لە 12.5 ملیۆن دۆلار بووە.
محەممەدڕەزا تەنابی دەڵێت، ئەو بەرهەمە دەستییانەی هەناردە کراون بریتین لە بەڕە، گڵێم، جاجم و بەرهەمە نەخشێندراوەکانی کە لە دار دروستکراون.
بە گوتەی تەنابی، بەرهەمەکان هەناردەی وڵاتانی کەنداو، وڵاتە عەرەبییەکان، یەکێتی ئەورووپا و تورکیا کراون.
بە پێی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی رابردوو لە پارێزگای ورمێوە بایی 17.5 ملیۆن دۆلار بەرهەمی پیشە دەستییەکان هەناردە کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ