هەپەگە دەڵێت ئەگەر سوپای تورکیا هێرشەکانیان رانەگرن، گەریلا مافی خۆیەتی وەڵام بداتەوە

12-06-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەپەگە رایگەیاند، سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست و بڕیاری 12ـەمین کۆنگرەی پەکەکە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوام هێرش دەکەنە سەر پێگەکانیان. دەشڵێت: "ئەگەر ئەم هێرشە قێزەونانە رانەگرن، هێزەکانی گەریلاش مافی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی چالاکی و بە شێوازی جیاواز وەڵام دەدەنەوە." 
 
رۆژی پێنجشەممە، 12ـی حوزەیرانی 2025، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرباری راگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنەی گەریلا لە 1ـی ئاداری ئەم ساڵەوە، ئۆپەراسیۆنەکانی  سوپای تورکیا بەردەوامە. دەشڵێت: "سوپای تورک دۆخەکەیان قۆستووەتەوە و بەردەوام هێرش دەکەنە پێگەکانی گەریلا لە زاپ و مەتینا."   
 
هەپەگە دەڵێت: "هێزەکانیان بە تەقەمەنیی زۆر بەهێز، گازی کیمیایی، درۆنی بۆمبڕێژکراو، ئامێری رووخاندنی تونێلەکان، چەکی قورس هێرش دەکەنە سەر تونێلەکانمان. ئامانجیان لەناوبردنی بەرخودانی تونێلەکانە. هەروەها سوورە لەسەر دەستدرێژییەک کە ئامانجی تێکدانی ئەو پرۆسەی ئاشتییەیە کە هەوڵی بۆ دەدرێت." 
 
باس لەوەش دەکات لە رۆژانی 5-12ـی حوزەیران، سوپای تورکیا 60 جار هێرشیان کردووە و گەریلاکانی پەکەکەش سێ جار وەڵامیان داونەتەوە. دەشڵێت: "خاوەنی ئەم هێرشانە دەبێت بزانن ئەگەر ئەم هێرشە قێزەونانە رانەگرن، هێزەکانی گەریلاش مافی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی چالاکی و بە شێوازی جیاواز وەڵام دەدەنەوە."
 
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنفرانسی هەفتانەیدا رایگەیاند، بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەکانی گەڕان و کێوماڵ کردن و پاککردنەوەی ئەشکەوتەکان.
 
لە یەکی تشرینی یەکەمی پار، هەنگاوێک بۆ پرۆسەی چارەسەری لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نرا. ئەم پرۆسەیە لەلایەن تورکیا بە "تورکیایەکی بێ تیرۆر" لەلایەن دەم پارتیشەوە بە "چارەسەرکردنی پرسی کورد" ناودەبرێت.
 
12ـی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی راگەیاند کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچووبوو. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە