رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆچی دواییی کەریم شنگالییەوە، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، پەیامی سەرەخۆشییان بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێن، سەری گەلی کورد ساخ بێت.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 12ـی حوزەیرانی 2025، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەبۆنەی کۆچی دوایی کەریم شنگالییەوە پەیامی سەرەخۆشییان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پەیامەکە "بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دواییی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پێشووی نووسینگەی سەرۆکایەتیمان بیست.
"بەڕێز شنگالی بە درێژایی ژیانی، خەباتێکی گەورەی لەپێناو خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد دا کرد. لە یادەوەریی گەلی کورد دا خاوەن پێگەیەکی بێوێنەیە. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانی دەکەین. سەری گەلی کورد ساخ بێت." لە پەیامەکەی هاوسەرۆکانی دەم پارتی دا هاتووە.
عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا، ناسراو بە کەریم شنگالی، ساڵی 1950 لەدایکبووە و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بووە.
لە ساڵی 2022دا کەریم شنگالی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چووە دەرەوە و لە حوزەیرانی 2022دا گەڕایەوە، لەو کاتەوە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو.
رۆژی 10-6-2025، کەریم شنگالی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ