ژمارەیەک هاونیشتیمانی لە دەڤەری بارزان بەرد و کێلی گەورە لەسەر بەرزاییەکان دادەنێن

12-06-2025
ئەندام جەبار
هاونیشتمانییان بەردەکان لەسەر شوێنە بەرزەکان دادەنێن.
هاونیشتمانییان بەردەکان لەسەر شوێنە بەرزەکان دادەنێن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک هاونیشتمانیی دانیشتووی دەڤەری بارزان، بەردی جوان و گەورە کۆدەکەنەوە و لەسەر بەرزترین شوێنی ناوچەکە، دایاندەنێن. 
 
ئەو هاونیشتمانییانە دوای دانانی بەردەکان، ڤیدیۆی دیمەنەکە دەگرن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکەنەوە. 
 
باقی بارزانی، یەکێکە لەو هاونیشتیمانییانەی لە کارەکە بەشدارە و بە رووداوی گوت، کارەکەیان لە پێناو نیشاندانی جوانییەکانی سنوورەکەیە، بەتایبەت نیشاندانی ئەو بەردانەی هاوشێوەی کێلی گۆڕستانن.
 
ئەو هاونیشتمانییە گوتیشی، "بەردەکان لەو شوێنانە دادەنێینەوە کە سەر رێگان و بەسەر بەرزاییەکاندا دەڕوانێت." دەشڵێت، "دوایین کێل کە داماننا 6 رۆژ پێش ئێستا بوو لە بەرزایی گوندی هۆستان لە دەڤەری بارزان. لەگەڵ دانانی بەرد لە شوێنە بەرزەکان ئەو رێگا پیادەرۆییانەش چاک دەکەینەوە کە هاونیشتیمانییان بۆ گەیشتن بە بەرزاییەکان سوودی لێ دەبینن."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە